درەنگانی شەوی رابردوو بە چەند هاژەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباڕ، لەبارەی هێرشەكە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا جەختی كردەوە كە هیچ سەرباز و كارمەندێكیان بریندار نەبووە.
هێرشە شەوی رابردوو بە چوار هاژەك بووە، بەپێی زانیارییەكان هاژەكەكان لە نزیك بنكە سەربازییەكەوە ئاراستە كراون.
لەو چوار هاژەكە، دووانیان كەوتوونەتە نێو بنكە سەربازییەكە، دووانەكەی دیكەش لە دەوروبەری كەوتوونەتە خوارەوە.
میدیاكانی عێراق شەوی رابردوو لە دوای هێرشەكە بڵاویان كردەوە كە چەند سەرباز و كارمەندێكی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمەریكا لە هێرشەكەدا بریاندار بوونە.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی بەرگریی ئەمەیركا (پێنتاگۆن) لە راگەیەنراوێكدا جەختی كردەوە كە لە ئەنجامی هێرشە هاژەكییەكەی شەوی رابردوو هیچ سەرباز یان كارمەندێكیان بریندار نەبووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی هەیانە هێرشە هاژەكییەكە لە نزیك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد ئەنجامدراوە و تا ئێستاش روون نییە لەلایەن كام گرووپەوە ئەنجامدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.