لە وڵاتێكی عەرەبی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما 21 كەس گیانیان لەدەست دا، ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان پیر و پەككەوتە و ئەوانەن كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی مەغریب دوێنێ چوارشەممە لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە 21 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
زۆرینەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە، پیر و پەككەوتە و ئەو كەسانەن كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، بەهۆیەوە باری تەندروستییان تێكچووە و بووەتە هۆكاری گیانلەدەستدانیان.
لەنێوان رۆژانی دووشەممە و چوارشەممەی رابردوو شەپۆڵێكی گەرمای بەتین وڵاتی مەغریبی گرتبووەوە كە پلەكانی گەرما لە هەندێ شوێن لەو وڵاتە گەیشتبووە 48 پلەی سیلیزی.
لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی مەغریب هۆشداری بڵاوكردۆتەوە كە لە چەند رۆژی داهاتوو بەتایبەت لە رۆژی دووشەممە شەپۆڵێكی دیكەی گەرمای بەتین وڵاتەكەیان دەگرێتەوە كە ڕەنگە پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 48 پلە بەرز ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.