Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:37

لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی عاشووڕا 50 هەزار پاكستانی لە عێراق بێسەروشوێنن

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای پاكستانی ئاشكرای كرد، لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕادا 50 هەزار هاووڵاتی پاكستانی لە عێراق بێسەروشوێنن.

شۆدری سالك حوسێن وەزیری كاروباری ئایینی پاكستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك لە پەرلەمانی وڵاتەكەی گوتی: بەداخەوە لە ڕێوڕەسمەكانی ئەمساڵی عاشوڕا لە عێراق 50 هەزار هاووڵاتی پاكستانی ونن و سۆراخیان نییە.

گوتیشی: حكوومەتی عێراق بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی عاشوڕا، ڤیزای بێ بەرامبەری داوەتە بەشداربووان، بەڵام كۆمپانیا گەشتیارییە پاكستانییەكان بۆ هەر هاووڵاتییەك 80 بۆ 90 دۆلاریان وەرگرتووە.

هەروەها گوتی: پێدەچێت بەشێك لە هاووڵاتییە پاكستانییەكان لە عێراقەوە بەشێوەی نایاسایی چووبنە وڵاتێكی دیكە.

وەزیری كاروباری ئایینی پاكستان جەختیشی كردەوە كە بۆ لەمەودوا رێكاری دیكە دەگرنەبەر بۆ گەشتكردنی هاووڵاتییانیان بۆ هەریەك لە وڵاتانی عێراق و ئێران و سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.