Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:28

نه‌جه‌ف.. به‌هۆی بێكاره‌باییه‌وه‌ به‌ هه‌زاران خۆپێشانده‌ر ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

کوردستان TV
100%


له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌جه‌ف به‌هۆی بێكاره‌باییه‌وه‌ خۆپێشاندانێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری پێویست به‌ هه‌زاران خۆپێشاده‌ر شه‌وی ڕابردوو ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كوفه‌ و میشخاب له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف و به‌ سووتاندنی تایه‌ و به‌ستنی ڕێگاكان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان مانه‌وه‌.

 هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، هه‌فته‌ی ڕابردووش خۆپێشاندانێكی به‌رفراوان له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا دروستبوو له‌كاتی هه‌وڵدان به‌ بڵاوه‌پێكردنیان، خۆپێشانده‌ران به‌ به‌رد ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، له‌ وه‌رزی هاوینی هه‌موو ساڵێكدا، له‌ چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ناوه‌ند و خوارووی عێراق، خۆپێشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.