ئەمڕۆ پهرلهمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەدات و خوێندنەوەش بۆ پێنج پڕۆژە یاساى دیکە دەکات.
بهپێی فەرمانگەى راگەیاندنى پهرلهمانی عێراق، دانیشتنهكه کاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشهممه 24ی7ی2024 دهستپێدهكات و لە بڕگەى یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى هەموارى 21ی یاساى ڕاژە دەدرێت.
لە بڕگەکانى دیکەشدا، خوێندنەوەى یەکەم دەکرێت، بۆ پڕۆژە یاساى خزمەت و خانەنشینى هێزەکانى حەشدى شەعبى، پێشنیازە یاساى هەموارى یاساى بارى کەسێتى، پرۆژەیاساى نێوبژیوانیی و پرۆژەیاساى هەموارى دووەمى یاساى لێبووردنى گشتی.
لە کۆتا بڕگەشدا، خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازە یاساى هەموارى دووەمى یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسى دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.