Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:46

میركاتۆی هاوینه‌.. بارسێلۆنا ‌یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%


 
ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌هه‌وڵی واژووكردنی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌یه‌، تا ئێستا تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ هیچ گرێبه‌ستێكی نوێی بۆ وه‌رزی 2024- 2025 واژوونه‌كردوه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی هاز فیلك.

 لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكرده‌وه‌، بلوگرانا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیكو ویلیامز خستۆته‌ گه‌ر، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا له‌یۆرۆ نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌شكرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌ بارسێلۆنا به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كه‌ بۆ پێدانی بری پێ بژاردنی مه‌رجی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ بره‌كه‌ی58 ملیۆن یۆرۆیه‌.

 ڕۆژنامه‌ی سپۆرت روونیكردۆته‌وه‌ دیكۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزش له‌یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گفتوگۆ دایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌رجی كه‌سی یاریزانه‌كه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان گڕێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر واژوو ده‌كرێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.