رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشدارییەكی مەترسیدار و توندی دایە دەسەڵاتدارانی عێراق كە وڵاتەكە لەبەردەم كارەساتێكی گەورەدایە لە دۆسییەی ئاودا.
غولام محەمەد رێكخەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی رایگەیاند: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگەری وشكەساڵی و كەمبوونەوەی رێژەی ئاوی لەسەر هەیە.
راشیگەیاند: پێویستە حكوومەت و هاووڵاتییان لە عێراق هۆشیارییان بەرزتر بكەنەوە لە بەكارهێنانی ئاودا، بەتایبەتیش لە بواری كشتوكاڵ و ژینگەییدا.
هەروەها رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو خەملاندنانەی لەبەردەستماندایە، بەداخەوە دەیڵێم كە عێراق لە ساڵی 2025 دەتوانێت تەنیا رێژەی 15%ی پێداویستی ئاو بۆ هاووڵاتییەكانی دابین بكات.
ئەو رێكخەرەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی داواشی لە حكوومەت و بەرپرسانی عێراق كرد لە ئێستا هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ پاراستنی سامانی ئاو بەتایبەتیش لە بەفیڕۆدانی، چونكە ئەمە مەسەلەی ژیان و مردنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.