Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:43

بارسێلۆنا ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ وه‌رزی نوێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ گه‌رم و گوری زۆری به‌خۆیوه‌ ده‌بینی و رۆژ له‌دوای ڕۆژ یانه‌كان له‌هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی خۆیانن بۆ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هێنانی هانز فیلك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ گه‌ر له‌پێناو پێكهێنانی تیپێكی به‌هێز و رێكخستنه‌وه‌ی باشتری تیپه‌كه‌.

 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلوگرانا چاوی له‌تواناكانی هه‌ریه‌ك له‌ نیكۆ ویلیامز و دانی ئۆلمۆیه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌یه‌ سێ قوربانی بدات له‌پێناو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و گڕێبه‌ستانه‌.

 بارسێلۆنا بیرۆكه‌ی فرۆشتنی هه‌ریه‌كه‌ له‌فاتی و رۆكی و ڤیتۆری خستۆته‌ روو له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی توانانی نیكۆ و ئۆلمۆ، له‌ئه‌گه‌ری به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م جواو فلێكس نامێنی بۆ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كه‌ ئه‌وه‌ش خه‌ونێكی ئه‌و یاریزانه‌یه كه‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت.  
         
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.