له هیندستان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆس هه‌یه كه له توانایدایه وه‌ك كۆرۆنا جیهان بته‌نێ و ته‌ندروستی جیهانیش له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌دات.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كرالای هیندستان رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی نیپا مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا و به‌هۆی نزیكی و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مێرمنداڵه‌كه، 60 كه‌س كه‌ره‌نتین كراون و پێده‌چێت تووشبووی نوێ له‌نێوان ئه‌و 60 كه‌سه هه‌بێت.
ساڵی رابردوو هه‌ر له هه‌رێمی كرالا چه‌ندین كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون كه به‌هۆی رێكاری ته‌ندروستی توندوتۆڵ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كرا.
ڤایرۆسی نیپا له شه‌مشه‌مه كوێره و به‌راز بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێت هۆی تا و هه‌ڵاوسان له مێشك و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌بێته هۆی مردنی تووشبووه‌كه.
به‌رپرسانی هیندستان رایده‌گه‌یه‌نن، جگه له‌و 60 كه‌سه،214 كه‌سی دیكه‌ش هاتووچۆیان سنووردار كردووه، چاودێری ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ریگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگیرێت. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ڤایرۆسه زۆر به جددی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته پاندێمی و له جیهان گشتگیر بێت و هیچ ڤاكسین یان چاره‌سه‌رێكی تایبه‌تیش بۆ ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. تووشبوون به ڤایرۆسی نیپا تا ئێستا له هیندستان، به‌نگلادیش و سه‌نگافووره تۆمار كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.