ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 60 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی سعودیه‌یان كردووه، له‌مباره‌یه‌وه وەزیری گەشتوگوزاری ئه‌و وڵاته ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئامانجه‌كانی ستراتیژی گەشتیاریمان بریتییە لە گەیشتن بە زیاتر لە 150 ملیۆن گەشتیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تا ساڵی 2030، ساڵی ڕابردووش گەیشتین بە 109 ملیۆن گەشتیاریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
به گوته‌ی ناوبراو ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشداری گەشتیاریی لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی بۆ 10% تا ساڵی2030.
سندوقی گەشەپێدانی گەشتیاری سعودیه ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێ لە دابینکردنی دارایی بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری جیاواز، بەو پێیەی سندوقەکە به نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار بەشداری کردووە بۆ ئەوەی زیاتر لە سه‌د پڕۆژەی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەکانی سعودیه به به‌های زیاتر له 9 ملیار دۆلار جێبه‌جێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.