Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:02

بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر لە وڵاتی چیلی رووی دا.

بوومەلەرزەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سان پیدرۆ لە باكوری وڵاتی چیلی روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیمانگای جیۆفیزیكی ئەمەریكی بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 128 كم لە ژێر زەوییەوە دروستبووە.

لای خۆشییەوە حكوومەتی چیلی تا ئێستا قەبارەی زیانەكانی لە ئەنجامی روودانی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكردۆتەوە.

وڵاتی چیلی یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە و ئەو وڵاتە بەردەوام رووبەڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە، بەهێزترین بوومەلەرزەش لەو وڵاتە لە ساڵی 1960 روویداوە كە گوڕەكەی 9.6 پلەی رێختەر بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.