Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:36

بایدن لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكشێتەوە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئەمەریكا پێشبینی دەكەن لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا جۆ بایدن لە ركابەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا وەك بەربژێری دیموكراتییەكان بكشێتەوە.

بەهۆی خراپی ئاستی جۆ بایدن لە دیبەیتەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان، چەند رۆژێكە رەخنەی توند لە جۆ بایدن دەگیرێت لەلایەن سیاسی و رۆژنامەنووس و لایەنگرانەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت پارتی دیموكراتەكان لە شوێنی بایدن جێگرەكەی لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا كامالا هاریس دابنێن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەموولایەكەوە داوا لە بایدن كراوە لە بەربژێری بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكشێتەوە، بەڵام ئەو پێداگیرە لە مانەوە و دەڵێت تا ئێستا پلانی بۆ كشانەوە نییە.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتێكی تردا كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاندبوو كە جۆ بایدن تووشی پەتای كۆڕۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باشە و تەنیا چەند نیشانەیەكی لاواز و كەمی لەسەر دەركەوتووە.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ چەند جارێك ئاماژەی بەوەداوە كە جۆ بایدن لە رووی تەندروستییەوە گونجاو نییە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەڵگەش بۆ ئەمە بەربوونەوە بەردەوامەكان و لێدوانە خراپەكانی دەهێنێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەركەوتن بەدەستبێنێ كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بێتە ئەنجامدان، هاووڵاتییانی ئەمەریكا باجێكی قورس و زیانێكی گەورە دەدەن.   

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.