سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، ئەو هاووڵاتییانەی خاوەن زەویین لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک، دەتوانن سەردانی شارەوانیی 4 بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو.
کارزان هادی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر له لێدوانێكی تایبهت به كوردستان تیڤی ڕاگەیاند لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی شارەوانیی 4 بکەن بۆ ئەوەی داوای ڕێپێدان بەشێوەی پشک بکەن.
گوتی پێشتر لێژنەیەک پێکهات بۆ ئەوەی دیراسەی ئەو شوێنانە بکەن کە داوای دابەش دوویان کرد، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاڕەکە جێبەجێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.