Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:58

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: دوو درۆن له‌ نزیك بنكه‌ی عەین ئه‌سه‌د خرانه‌خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

2 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ تێكشكێنران.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ خرانه‌خواره‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و 2 فڕۆكه‌یه‌، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌. 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان له‌ دەوروبەری بنکەی عەین ئەسە لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق كراونه‌ته‌ ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخه‌نه‌ڕوو.  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.