Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:19

بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ لە زانكۆكانی عێراق "دەرنەچوو" نەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاری دا بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2023-2024 هیچ قوتابییەكی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكات.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق هاتووە "بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا بۆ ئەمساڵی خوێندن (2023-2024) هیچ قوتابییەكی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكرێت، واتە ئەمساڵ (كەوتوو و دەرنەچوو) نییە".

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "بڕیارەكە سەرجەم قوتابییانی زانكۆ لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ هەردوو خولی تاقیكردنەوەكانی یەكەم و دووەم لە سەرجەم زانكۆ حكوومی و ناحكوومییەكان دەگرێتەوە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.