جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمهریکا ئامادەیى خۆی بۆ ئەنجامدانى دیبەیتی دووەم لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ، رکابەرە کۆمارییەکەى نیشاندا، بڕیاریشه دیبەیتهكه مانگی ئەیلوولى داهاتوو بەڕێوەبچێت.
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمهریکا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئهمهریكی رایگەیاند، ئەو کاتەى بۆ ئەنجامدانى دیبەتى دووەم دیاریکراوە لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ بەتەواوەتى ئامادەیە. بایدن ئاماژهی بهوهشكردووه، تەندروستى باشە و تەمەنەکەى رێگەى دەدات بۆ ئەوەى وەکو بەربژێرى سەرەکى دیموکراتەکان بمێنێتەوە.
لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکى داهاتووى ئەمهریکا، بایدن و ترەمپ وەک ودوو رکابەرى دیموکراتى و کۆمارییەکان، رێککەوتن لەسەر رێکخستنی دوو دیبەیت لە نێوانیاندا، یەکەمیان لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لە شاری ئەتڵەنتا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئاستى جۆ بایدن وەکو پێویست نەبوو ئەوەش مشتومڕى لە نێوان دیموکراتەکان دروستکرد و ژمارەیەکى زۆریان داوای کشانەوەی دەکەن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمهریکا.
بڕیارە مانگى ئەیلوولى داهاتوو، دووەم دیبەت لە نێوان جۆ بایدن، بەربژێرى دیموکراتەکان و دۆناڵد تڕامپ، بەربژێرى کۆمارییەکان بەڕێوەبچێت، پێشبینى دەکرێت رکابەریى توند لە نێوانیاندا دروستببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.