دوای هەوڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، رووداوێكی دیكەی تەقەكردن لە ئەمەریكا رووی دا و بەهۆیەوە كوژراو و بریندار كەوتەوە.
رووداوەكە لە نزیك یانەیەكی شەوانە لە شاری بێرمینگهام لە هەرێمی ئەتلانتا رووی دا كە تێیدا كەسێك تەقەی هەڕەمەكی لە هاووڵاتییان كرد.
لە ئەنجامی تەقەكان چوار كەس كوژراون و 9 كەسی دیكەش بریندار بوون.
پۆلیسی ئەمەریكا دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری تەقەكان روون نەبووەتەوە و دیاریش نییە كە تەقەكەرەكە دەستگیركراوە یاخود نا.
سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە بە كاتی ئەمەریكا لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا كرا و گولەیەك بەر گوێی كەوت و بریندار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.