Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:11

سبەی شەپۆڵە گەرماكە دەگاتە عێراق.. پلەی گەرما لە 8 پارێزگا دەگاتە 50 پلە

کوردستان TV
100%

سبەی سێشەممە شەپۆڵێكی دیكەی گەرما دەگاتە عێراق، كاریگەری گەرماكە زیاتر لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت، لە هەرێمی كوردستانیش كەشوهەوا تاڕادەیەك باشتر دەبێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، سبەی سێشەممە شەپۆڵێكی دیكەی گەرما دەگاتە عێراق، پلەكانی گەرما لەو رۆژەدا لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور لەنێوان 47 بۆ 49 پلەی سیلیزی دەبێت.

گەرمای شەپۆڵەكە دووسبەی چوارشەممە دەگاتە لووتكە، بەشێوەیەك كە لە 8 پارێزگای باشوور پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی دەبێت، ئەوانیش پێكهاتوون لە پارێزگاكانی واست، بابل، نەجەف، دیوانیە، میسان، ناسڕیە، موسەننا و بەسڕە.

بۆ ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبنەوە، بەڵام لە پارێزگاكانی میسان، ناسڕیە، موسەننا و بەسڕە هەر بەبەرزی و لە 50 پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش، شەپۆڵە گەرماكە تاڕادەیەك كاریگەری لە ناوچەكان كەمتر دەبێت، پلەی گەرما لەنێوان 40 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری بەسڕە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی لە پارێزگاكە كردە پشوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.