لە بیابانە فراوانەكانی جەزائیر لە رێگەی گەیشتن بۆ ئەوروپا 14 كۆچبەر لە لە رێگەی گەیشتن بۆ ئەوروپا.. 14 كۆچبەر لە تينوێتیدا خنكان و گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ دووشەممە لە بیابانەكانی جەزائیر تەرمی 14 كۆچبەر دۆزرایەوە كە 12 لەو كۆچبەرانە بەڕەگەزنامە سوورین لەگەڵ شوفێر و سەرنشینێكی تر كە هاووڵاتی جەزائیرین.
سەرجەم قوربانییەكان لە ڕەگەزی پیاون و هەندێك لەوان تەمەنیان نەگەیشتۆتە 16 ساڵان، بەشێكیان خزم و كەسوكاری یەكترن كە 5 كەسیان خەڵكی پارێزگای حەلەب و 3 لەوانیش رەقە و 3ی دیكەش حەسەكە و یەكێكی دیكەشیان دیمەشق.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، سەرجەم تەرمەكان لە نزیك ئۆتۆمبێلێك لە بیابانێكی پان و بەرینی جەزائیر كەوتوون، لە پشكنینە پزیشكییە سەرەتاییەكان دەركەوتووە بەهۆی ماندووبوون و بەرزی پلەكانی گەرما و لە لە رێگەی گەیشتن بۆ ئەوروپا.. 14 كۆچبەر لە تينوێتیدا خنكاون.
ئەو كۆچبەرانە بەنیازبوونە بەشێوەی نایاسایی لە بیابانەكانی جەزائیرەوە بگەنە خاڵێكی كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست و لەوێشەوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.