Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:54

ڕووسیا: ڕێگرییمان لە هەوڵێکی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا بۆ ڕفاندنی فڕۆکەی جەنگی ڕووسی كرد

کوردستان TV
100%


دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا (FSB)، بڵاویکردەوە کە ڕێگری کراوە لە هەوڵێکی ڕفاندنی فڕۆکەی جەنگی "Тu-22М3"ی ڕووسی لەلایەن هەواڵگریی ئۆکرایناوە.

لەو بارەیەوە، دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕێگریی کرد لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای تایبەتی ئۆکراینا بۆ ڕفاندنی فڕۆکەی 'Тu-22М3'ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ڕووسیا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناتۆ بەشدار بوون لە پرۆسەی ئامادەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا و هاتووە: "دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا لە بەرامبەر پارەدا داوای لە فڕۆکەوانەکە کردووە فڕۆکەکە لە خاکی ئۆکراینادا بنیشێنێتەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.