سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای بهسره ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر له جۆری حهبی كبتاگۆن گرتووهو تۆمهتبارهكهش دهستگیركراوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای بهسره كه نهیویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به میدیا عێراقییهكانی راگهیاندووه، لە ناوچەی کێڵگەکانی ئەلنەجمی لە سەفوان دەست بەسەر شهست کیلۆ حەبی کاپتاگۆندا گیراوە، کە بەشێوەیەکی نامۆ وەک پارچە قوماشێکی نەخشێنراو شاردرابووەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزێکی ئەمنی تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە و تۆمەتبار بەشێک لە کەرەستەکانی سووتاندووه. لهلایهكی كهوه ئیناس کەریم، سەرۆکی دامەزراوەی چارەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق ئاشکرای دەکات، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا700 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارە کراون کە 45 کەسیان ئافرەتن.
ئهمهش له كاتێكدایه، رۆژی ههینی رابردوو، عەمید میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا وتی: ساڵى رابردوو 19 ههزارو150 بازرگانى نێودەوڵەتى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون، لە ئەمساڵیشدا توانیویانە 203 تۆڕى قاچاخچێتى ماددەى هۆشبەر دەستگیر بکەن کە27 كهسیان نێودەوڵەتیی بوونه و به نزیكهی 2 تۆن ماددەى هۆشبەرهوه دهستگیركراون.
ئاشكراشی كرد، ماددەى هۆشبەرى جۆرى کیپتاگۆن لە سووریاوه دێته نێو پارێزگای ئهنبار دواتر لەوێهوه بۆ پارێزگاكانی دیكه دهگوازرێتهوه، ماددەى کریستاڵیش لە ئەفغانستان و دواتر ئێرانەوە دەگات و هەردوو رێڕەوەکەش لە ژێر چاودێریدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.