ئەمڕۆ یەکشەممە7ی7ی2024، خولی گه‌ڕی هەڵبژاردنەکانی په‌رله‌مانی فەڕەنسا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و پارته‌كه‌ی ماكڕۆن به یارمه‌تی چه‌په‌كان هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات.
لە فەڕەنسا راستڕەوە توندڕەوەکان بەڕابەرایەتی ژۆردان باردێللا و مارین لوپێن، ڕکابەری لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکەی فەرەنسادا دەکەن.
لەبەرامبەردا پارتەکەی ئیمانوێل ماکڕۆن به هاوكاری چەپەکان هەوڵدەدەن ئەنجامەکانی خولی گه‌ڕی دووه‌می هەڵبژاردنەکە له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێچەوانە بکەنەوە.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی فەڕەنسا، بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمان دەبێت یەکێک لە هاوپەیمانێتییەکان لە کۆی 577 کورسی،289 کورسی په‌رله‌مان بۆخی مسۆگه‌ر بكات ئینجا به براوه هه‌ژمار ده‌كرێت. بەڵام بەگوێرەى راپرسییەکی دامەزراوەی "هاریس ئینتەرئاکتیڤ" پارتەکەی لوپێن و هاوپەیمانە کۆماریخوازەکەی، لە باشترین حاڵەتدا 270 کورسی به‌ده‌ست دێنن.
ئه‌وه له كاتێكدایه له گه‌ڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا، بەبەشداری 49 ملیۆن هاوڵاتی فەڕەنسی، پارتە راستڕەوە توندڕەوەكان نزیکەی له34%ی دەنگەكان و پارتی چەپی سۆسیالیستەكان له28% و هه‌روه‌ها پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆنیش له 22%ی دەنگەكانیان بەدەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.