Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 07:34

جەلیلی: ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەگرم

کوردستان TV
100%


موحافزکار سەعید جەلیلی کە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێراندا بەرامبەر ڕیفۆرمخواز مەسعود پزیشکیان شکستیهێنا، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە بە هەموو تواناوە هاوکاری سەرکۆماری نوێی بن.

لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، جەلیلی ڕایگەیاند: "هەرکەسێک گەل هەڵیبژێرێت ڕێزدارە و پێویستە ڕێزی لێبگیرێت".

گوتیشی: "بەدەر لە ڕێزگرتن، دەبێت بە هەموو توانامانەوە هاوکاری هەڵبژێردراو بین".

بەپێی ئەنجامە فەڕمییەکان، لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووەتە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی موحافزکار سەدا 44،4ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.