له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 7ی7ی2024، پشووی فەرمییە به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری داوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سبه‌ی مووچه‌ی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابه‌شده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.