سەرۆک وەزیرانى نوێى بەریتانیا، یەکەم بڕیارى دەرکرد و یاساى رواندا کە تایبەت بە ناردنى کۆچبەران بۆ وڵاتى رواندا هەڵوەشاندەوە.
رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، كییەر ستامەر لە یەکەم رۆژى دەسەڵاتەکەیدا وهك سهرۆك وهزیرانی نوێی بهریتانیا کارکردنى بە یاساى سهلامهتی رواندا هەڵوەشاندووەتەوە، کە لە مانگى نیسانى رابردوودا لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە.
یاساى سەلامەتى رواندا، پلانى ریشى سوناک سەرۆکوەزیرانى پێشووى بەریتانیا بوو بۆ راگرتنى شەپۆلى کۆچبەران و ناردنى کۆچبەران بۆ وڵاتى رواندا، بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەى بە نایاسایی روو لە بەریتانیا دەکەن و داواى مافى پەنابەرى دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.