پزیشكێكی پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی پێست رێگەیەكی ئاسانی بۆ هاووڵاتییان دیاری كرد تا لە رێگەیەوە بزانن جەستەیان تێر ئاو و تەڕ و شێدارە یاخود وشكبوونەوەیان هەیە.
دانا برێمز كە پزیشكێكی پسپۆڕە رایگەیاند: بۆ ئەوەی بزانی لەم وەرزەی هاوینەدا وشكبوونەوەی جەستەت هەیە یاخود رێژەی ئاو لە لەشتدا ئاساییە، رێگەیەكی ئاسان هەیە كە هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ هیچ ئامێر و چوونە لای پزیشكێك ئەنجامی بدەن.
راشیگەیاند: رێگەكە ئەوەیە كە بە دەست بۆ ماوەی چەند چركەیەك پاڵەپەستۆ بخەیتە سەر پێستی سك یاخود دەست یان سینگ یان شوێنەكانی تر، دوای دەستهەڵگرتن ئەگەر رەنگ و شێوەی پێست راستەوخۆ هاتەوە باری ئاسایی ئەوا ئەوە دەگەیەنێت كە تەڕی جەستەت تەواو و رێژەی خواردنەوەی ئاو بۆ جەستەت تەواو و بێ كێشەیە.
بەڵام ئەگەر رەنگ و شێوەی پێست بە هێواشی و لەسەرخۆیی گەڕایەوە سەر دۆخی ئاسایی، ئەوا وشكبوونەوەی جەستەت هەیە و رێژەی خواردنەوەی ئاوت كەمە.
پزیشكە پسپۆڕەكە جەختیشی كردەوە كە وشكبوونەوەی جەستە كاریگەری راستەوخۆ لەسەر كۆلاجینی پێست دروست دەكات كە تەنیا لە تەمەنی پیریدا كەم دەكات و پێست چرچ و وشك دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە بە چەند نیشانە و رێگەیەكی تریش دەتوانی بزانی وشكبوونەوەی جەستەت هەیە یاخود نا، لەوانە تێنوێتی زۆر، كەمی میزكردن و كاڵی رەنگی میز و هەستكردن بە ماندووبوون و سەرسووڕە و گێژبوون و چەندانی تر دروست دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.