Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:06

باڵيۆزى چيك جه‌ختی له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

باڵيۆزى چيك سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/7/4 فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ پيته‌ر شتيبا‌نك باڵيۆزى كۆمارى چيك له‌ عێراق به‌بۆنه‌ى ته‌واوبونى ئه‌ركييه‌وه‌، به‌ ناوى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌  باڵيۆزى چيك سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق ده‌ر‌بڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.