ڕۆژنامەیەكی عەرەبی بڵاوی كردەوە مانگی رابردوو ڕێژەی خۆكوشتن لە عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كردووە و نزیكەی نیوەی ڕووداوەكانی خۆكوشتنیش لە بەغدای پایتەختی فیدراڵیی تۆمار كراون.
رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، بڵاویكردووهتهوه، تەنها لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2024، 53 حاڵەتی خۆكوشتن بە فەرمی تۆمار كراون، نزیكەی نیوەی ئەو ژمارەیەش لە سنووری بەغدا بوون.
لهلایهكی كهوه سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بڵاوی كردووەتەوە ئەوانەی مانگی رابردوو كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە تەمەنیان لە نێوان شازده بۆ پهنجا ساڵیدا بووە و زۆربەشیان لە ڕەگەزی نێر بوون، لە كۆی 53 حاڵەتی خۆكوشتنی لە سەرجەم شارەكانی عێراقدا، 25 كهسیان لە بەغدا بووە.
ئهمهش لهكاتێكدایه رۆژی دووشهممهی رابردوو، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردبووەوە كە ماوەیەكە ڕێژەی خۆكوشتن بە شێوەیەكی بەرچاو لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی بەرز بووەتەوە و ههمان رۆژیش 5 لاوی دیكهی شارەكە هەریەك بە شێوەیەك كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.