بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوه‌ی وڵاتانی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی ناتۆ له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات وەزیری دەرەوەی عێراقیش بۆ به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه سەردانی ئه‌مه‌ریكا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بكات .لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ له رۆژانی نۆ بۆ یازده‌ی ئه‌م مانگه له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر سی و دوو وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی ناتۆ تێیدا به‌شدار ده‌بن.
هه‌رچه‌نده وڵاتی عێراق ئەندامی ناتۆ نییە، بەڵام به‌و پێیه‌ی كه پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگی چڕی لەگەڵ هاوپەیمانیی ناتۆدا هەیە بۆیه بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە بە وڵاتانی هاوبەشی ناتۆ ناسراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەشداریکردنی وڵاتانی دیکە لە لووتکەی ناتۆ راگەیاند، چاوەڕێی ئەوە دەکەین وڵاتانی دیکەی میوان کە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ نین، بەشداری لە لووتکەکەدا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.