له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا هۆشداری دهداته هاووڵاتیانی خۆیان له سهردانیكردن بۆ نۆزده وڵاتی جیهان بهدوور بگرن كه شهش لهوان وڵاتی عهرهبین و عێراقیش یهك لهوانه.
بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە بەهۆی هەبوونی هەڕەشە و مەترسی تیرۆر، ڕفاندن و مەترسی لەسەر ژیانیان، هاووڵاتییانی ئەمەریکا نابێت سەردانی عێراق، لیبیا، سووریا، سۆماڵ، یەمەن و سوودان بکەن.
هەر لە لیستەکە، وەزارەتی دەرەوە هۆشداری داوەتە هاووڵاتییانی و ئاگاداریانی كردوونهتهوه کە سەردانی ئێران، بیلاڕووس، رووسیا، ئەفغانستان، کۆریای باکوور، ئۆکرانیا و ڤەنزوێلاش نەکەن.
بەهۆی درێژە کێشانی شەڕی غەززە و هەڕەشەکانی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی دیکە مەترسیدارتر بوونه.
هاوكات له 2 ڕۆژی ڕابردوو بەرەی مقاوەمەی بەناو ئیسلامی لە عێراق هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق ڕاگەیاندووه.
به گوێری ڕاگهیهنداروهكهی بهرهی موقاوهمهی ئیسلامی عێراق، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان، هێرشەکانیان ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئۆفیس و سەربازەگە و بەرژهوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەست پێ دەکەنەوە، ئەمەش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی ئەمەریکا ئەگەر گەشتی عێراق بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.