به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بوومەلەرزەك به هێزی 4 پۆینت حه‌وت پله به پێوه‌ری رێخته‌ر سنووری پارێزگای كرماشان له كوردستانی ئێرانی هه‌ژاند.
سەنتەرى نیشتمانیی بومەلەرزەى سەر بە پەیمانگاى جیۆفیزیاى زانکۆى تاران رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە هێزی چوار پۆینت حه‌وت پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر له قوڵایی زه‌وی روویداوە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه چەقى بومەلەرزەکە 22 کیلۆمەتر لە ناوچەى ئەزگولى سەر بە شارى سالاسى باوەجان و 27 کیلۆمەتر لە قەسرى شیرین و41 کیلۆمەتر لە سەرپێڵى زەهاوى سەر بە پارێزگاى کرماشان دوور بووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپەڕی ڤۆلکانۆ دیسکەڤەری ئەڵمانی کە چاودێریی بوومەلەرزە لە جیهان دەکات، رایگەیاند گوڕی بوومەلەرزەکە چوار پۆینت شه‌ش پلەی رێختەر بووە و بە گوێری نزیكیی چەقی بوومەلەرزەكە، لە ناوچه‌ی كەلار زۆرترین هەستی به رووداوه‌كه پێکراوە. هه‌روه‌ها لە كەركووك، چەمچەماڵ، كۆیە و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.
به وته‌ی محەمەد باقر محەمەدی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای کرماشان به پێی به‌راورده‌كانی تیمه‌كانی فریاگوزاری كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.