Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:48

عێراق له‌ ڕێزبه‌ندی یازده‌هه‌مین وڵاته‌ كه‌ به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌

کوردستان TV
100%


 فازڵ غه‌راوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتووه‌، عێراق لە پلەی دووەمدایە لە دوای سووریا لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی تیرۆرەوە بەپێی پێوەرەکانی تیرۆری جیهانی. 


غه‌راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سووریا لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندایە لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی تیرۆریان به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها  عێراق پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی و پلەی یازده‌ی وڵاتانی جیهاندایه‌. 

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌، قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر له ساڵی دوو هه‌زار و شازده‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار هاوڵاتی سڤیل و سه‌بازی بوون له‌ عێراق. سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، داوای لە حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کرد، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی به‌رفراوان دەستپێبکەن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش.
 گوتیشی عێراق پێویسته‌ هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چڕتر بکەنەوە، هه‌روه‌ها ده‌ی مانگی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێک وەک ڕۆژێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ده‌ستنیشان بكه‌ن. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.