داوا لە جووتیارانی قەزای قوشتەپە ده‌كرێت سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.
له ئاگادارییه‌كدا، هێمن قادر، سەرۆکی ليژنەی باڵای به بازاڕكردني گەنمی جوتياران جووتیارانی قه‌زای قوشته‌په ئاگادارده‌كاته‌وه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی6ی2024، دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات، لە زنجیرە 1تاوەکو زنجیرە70 کەوا لە رۆژی 6-7-8ی حوزەیرانی 2024 گەنمەکانیان رادەستکردووە، پێویستە جووتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایییەکانیان.
پێشتر، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، 20 ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی چه‌كی دووه‌می گه‌نمی جووتیاران گه‌یشتووه كه بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییه به هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه، بڕی6 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای هه‌ولێر و بڕی 4 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.