بەگوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە کینیا، لانیکەم 30 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئه‌و وڵاته كوژراون.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی بڕیاره‌كانی حك,ومهت بۆ زیادكردنی باج و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له وڵاتی كینیا له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌ستیپێكردووه و خۆپیشاندانه‌كان سه‌ری كێشاوه بۆ توندوتیژی.
به گوێره‌ی راپۆرتی كۆمسیۆنی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته، لانیكه‌م30 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
کۆمسیۆنی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی کینیا پشتڕاستی كردۆته‌وه كه ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گۆڕا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2024-2025ی په‌سه‌ندكرد و تیایدا زیادكردنی باجه‌كانی له‌خۆگرتووه كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.