Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:38

كه‌شناسیی عێراق پێشبینیی هاتنی شه‌پۆڵێكی تۆز و خۆڵ ده‌كات

کوردستان TV
100%


         

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی عێراق پێشبینییه‌كانی کەشوهه‌وای بۆ48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتنی شه‌پۆڵی خۆڵ و تۆز هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای عێراق كه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق و به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌. 

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی تۆز و خۆڵی به‌ ڕێژه‌یه‌كی سووك ده‌كات. كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوش كردووە کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ. به‌ جۆرێك كه‌ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هه‌ولێری پایته‌خت 44 پله‌ ده‌بێت و گه‌رمترین شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ ده‌گاته‌ 46 پله‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.