ئەمشەو پێنجشەممە مامۆستایەك لە بەغدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پێش خۆكوشتنیش نامەیەك بۆ خانەوادەكەی بەجێدەهێڵێت.
ئەو كەسەی خۆی كوشتووە مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی بووە و لەنێو شوقەكەی خۆیدا لە گەڕەكی بەسمایە لە بەغدا بە چەكی كلاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
مامۆستاكە بەر لەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ، نامەیەك بۆ خانەوادەكەی بەجێدەهێڵێت، لە نامەكەدا زانیاری لەسەر شوێنی هەڵگرتنی بڕێك پارە بە خانەوادەكەی رادەگەیەنێت.
مامۆستاكە لە نامەكەدا بە خانەوادەكەی دەڵێت كە ئەو بڕە پارەیە بۆ مەسروفاتی پرسە و بەخاكسپاردنی خەرج بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمە دووەم رووداوی خۆكوشتنە لە بەغدا روو دەدات، دوای نیوەڕۆش كچێكی گەنج لە ژوورەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسی بوو و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.