Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:21

كەنەدا بۆ هاووڵاتییان: هەتا جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێ نەكردووە لوبنان جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

كەنەدا داوای لە هاووڵاتییانی كرد، هەتا جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵا پەرەی نەسەندووە و فراوان نەبووە، هەروەها هەتا فڕۆكە و گەشتە ئاسمانییەكان بەردەستن، خاكی لوبنان جێبهێڵن.

میلانی جوولی وەزیری دەرەوەی كەنەدا گوتی: بەهۆی ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵا، بارودۆخ لە لوبنان تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت بەشێوەیەك كە كەس ناتوانێ پێشبینی بۆ چەند كاتژمێری داهاتوو بكات، رەنگە لەناكاو و بێ ئاگاداركردنەوە كارەساتێك دروست ببێت.

گوتیشی: هەتا گەشتە ئاسمانییەكان بەردەستن و هاتوچۆی فڕۆكە هەیە، داوا لە هاووڵاتییانی كەنەدا دەكەم بە زووترین كات خاكی لوبنان جێبهێڵن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە حەسەن نەسڕوڵا سەرۆكی حزبوڵا چەند رۆژێك پێش ئێستا هۆشداری بە ئیسڕائیل دابوو كە ئەگەر شەڕ دژی لوبنان رابگەیەنێ، ئەوا هێرشی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی دەكەنە سەر خاكی ئیسڕائیل.

لای خۆشییەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاندبوو كە ئەگەر جەنگ لەنێوان ئیسڕائیل و حزبوڵا دروست ببێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.