Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:22

لە وڵاتێك خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران لە كینیا هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و پاسەوانانیش بە گولـلە رووبەڕوویان بوونەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لەنێو خۆپیشاندەراندا كوژران هەیە.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە نایرۆبی پایتەختی كینیا دروست بووە لەبەرامبەر ناڕەزایەتی دەربڕین لە بڕیارێكی حكوومەت بۆ زیادكردنی رێژەی باج لەو وڵاتەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانەكان فراوانتر بوون و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران بەربەستەكانی پەرلەمانیان بڕی و بەشێك لە هۆڵ و شوێنە ئەمنییەكانیان سوتاند، لەبەرامبەریشدا پاسەوانان بە گولـلە رووبەڕوویان بوونەوە.

بەگوێرەی زانیاریی چاودێرانی مافەكانی مرۆڤ لە كینیا لەنێو خۆپیشاندەراندا كوژرا و بریندار هەیە.

كینیا كە كۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانەكەی 51.5 ملیۆن كەسە، بەشی هەرە زۆری دانیشتووانەكەی لەژێر هێڵی هەژاریدان، هەنگاوەكانی ئەم دواییەی حكوومەتیش تا دێت نرخی كەلوپەل و خۆراك لەو وڵاتە بەرز دەكاتەوە بەشێوەیەك كە لەماوەی ساڵێكدا بەهای خۆراك بە ڕێژەی 6.2% و سووتەمەنی بە ڕێژەی 7.8% لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە.

ڤیدیۆ: دیمەنی چوونەژوورەوەی خۆپیشاندەران بۆ نێو گۆڕەپان و باڵەخانەی پەرلەمانی كینیا:-

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.