Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:21

ڕووسیا: ئەمریکا لە ھێرشە هاژه‌كییه‌كه‌ی سەر کریمیا تێوەگلاوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا لەو ھێرشە هاژه‌كییه‌ تێوەگلاوە کە دوینێ یەکشەممە کرایە شاری سیڤاستاپۆل سەربە نیمچە دوورگەی کریمیا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕۆژی یەکشەممە، سوپای ئۆکراینا بە ئاراستەکردنی هاژه‌ك ھێرشی کردووەتە سەر شاری سیڤاستاپۆل.

ڕاشیگەیاندووە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، چوار کەس کوژراون لە نێویاندا دوو منداڵ ھەن و 150 کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە بارەی ھێرشەکەوە بەردەوامە.

باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکە بە هاژه‌كی "ATACMS"ی دروستکراوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "سوپای ئۆکراینا بە پاڵپشتی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ئەو تاوانە تیرۆریستییەی دژبە گەلی ڕووسیا لە شاری سیڤاستاپۆل ئەنجامداوە".

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە مانگە دەستکردنەکانیانەوە بەدستیان کەوتووە، سەرجەم ئامانجەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی شاری سیڤاستاپۆل سەربە نیمچە دوورگەی کریمیا، لەلایەن شارەزایانی ئەمریکاوە دەست نیشان کراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بێ گومان، ئەمریکا لە ھێرشە هاژه‌كییه‌كه‌ی سەر شاری سیڤاستاپۆل، تێوەگلاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: "سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لەم ھێرشە تیرۆریستییە و ھێرشە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر خاکی ڕووسیا سزا دەدرێن".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.