رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە رێكەوتی 25ی حوزەیران، بەبۆنەی جەژنی غەدیر لە عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
حەیدەر مەجید لە راگەیاندنی حكوومەتی عێراق رایگەیاند: رۆژی سێشەممەی داهاتوو رێكەوتی 25ی حوزەیران لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە.
جەژنی غەدیر كە رۆژێكی پیرۆزە لای شیعەكان، دەكەوێتە رۆژی 18ی زیلحیجەی هەموو ساڵێك، بۆ ئەمساڵیش دەكەوێتە رۆژی سێشەممەی داهاتوو.
مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەفەرمی دەنگی لەسەر جەژنی غەدیر وەك رۆژێكی نیشتمانی دا و كردییە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق.
لای شیعەكان رۆژی 18ی زیلحیجە رۆژێكی پیرۆزە بەهۆی ئەوەی پێیانوایە كە پێغەمبەری ئیسلام لە كاتی خۆیدا لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاندووە كە عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب دەبێتە رابەری موسڵمانان لە دوای خۆیدا، بۆیە شیعەكان ئەو رۆژەیان وەك جەژن دیاریكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.