Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:29

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی چیندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووە بۆ 47 کەس

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی لافاو کە بەھۆی بارانی بەخوڕ لە ویلایەتی گوانگدۆنگ باشووری چین دروست بووە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ 47 کەس.

میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی لافاو لە ناوچەی ناوچەی بینگون سەربە ویلایەتی گوانگدۆنگ، 38 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ھەر بەھۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی میشیان و جیاولینگ، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە درێژای ھەفتەی ڕابردوو، باران بارینی بەخوڕ ویلایەتی گوانگدۆنگ باشووری چینی گرتەوە کە بەھۆیەوە لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ژمارەی ناوچەی ویلایەتەکەی دروست بووە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.