Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:27

بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی کوشندە نیگه‌رانی له‌ ژاپۆن دروست ده‌كات

کوردستان TV
100%

بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی کوشندە نیگه‌رانی له‌ ژاپۆن دروست ده‌كات و داتا فەرمییەکان بەرزبوونەوەی پێوانەیی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شۆکی ژەهراوی سترێپتۆکۆکی لە ژاپۆن ئاشکرا کرد. 

بەگوێرەی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمه‌ریکی، تا ئێستا شارەزایان نەیانتوانی هۆکاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌ خێرایی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ئاشكرابكه‌ن. 


تا 2ی حوزەیران وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن 977 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی شۆکی ژەهراوی سترێپتۆکۆکی تۆمارکردبوو، کە ڕێژەی مردن له‌30%بووە. 

هه‌روه‌ها ئاژانسی بلومبێرگی ئەمه‌ریکی بڵاویكرده‌وه‌، نەخۆشی شۆکی ژەهراوی نەخۆشییەکی پێستە کە بەهۆی بەکتریا دەگمەنەکانی گۆشتخۆرەوە دروست دەبێت و دەتوانێت لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەو کەسانە بکوژێت کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن. 

ئەو کەسانەی کە ئه‌م نەخۆشییه‌یان هەیە سەرەتا تووشی تا و ئازاری ماسولکەکان و ڕشانەوە دەبن و نیشانەکانیش دەتوانن بە خێرایی ببنە مەترسی لە سەر ژیانیان، لەگەڵ دابەزینی پەستانی خوێن و ئاوسانی و لە کار کەوتنی چەند ئەندامێکی جه‌سته.‌ 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.