Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:48

هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدرێت

کوردستان TV
100%


واشنتۆن هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدات و دەڵێت، ئەگەر زیاتر نرخەکە بەرزببێتەوە ئەوا دەست بە بەکارهێنانی یەدەگەکەی دەکات. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەیە نەوتی زیاتر لە کۆگا ستراتیژییەکانی دەربهێنێت ئەگەر نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە لە پێناو دابەزینی نرخەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا.

 ئامۆس هۆکستن راوێژکاری باڵای جۆ بایدن بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، نرخی نەوت بۆ ئەمریکییەکان زۆر بەرزە و پشووەکانی هاوین وادەکات نرخەکە بەرزتربێتەوە، هەر بۆیە بەر لەوەی قەیران دروستبێت، بەئەگەرێکی زۆرەوە پەنا بۆ نەوتی نێو کۆگاکان دەبرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا ئەمریکا نەیتوانیوە ئەو بڕە لەدەستچووەی نەوتی کۆگاکان بەدەستبهێنێتەوە کە بەهۆی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە فرۆشتوویەتییەوە.


 هەر بە گوێرەی راگەیەندراوی هۆکستن، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کڕینی نەوت بۆ کۆگاکردن تاوەکو جارێکی دیکە دەگاتەوە ئەو ئاستەی ئاسایشی دابینکردن بەدەست دەهێنێت.

 وەزارەتی وزەی ئەمەریکا لەمساڵدا مانگانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی کڕیوە بۆ یەدەگی ستراتیژی دوای ئەوەی لە ساڵی 2022، 180 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە لەماوەی جەنگی رووسیا دژی ئۆکراینا. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.