له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه به‌رپرسی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی تاكوو كاتژمێر 6ی ئێواره كراوه‌یه و ئاژه‌ڵ بۆ هاووڵاتییان سه‌ر ده‌بڕێت.
وتیشی، رۆژی رابردوو سه‌رجه‌م هه‌شتاو هه‌شت سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره و هه‌روه‌ها 291 سه‌ر مه‌ڕ و بزن سه‌ر به‌راوه كه به به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌كه له‌سه‌دا په‌نجا دابه‌زیوه.
ئاشكراشی كرد، به هۆی خواست له‌سه‌ری ئاژه‌ڵی شیاو بۆ قوربانی نرخه‌كه‌ی به نزیكه‌ی له‌سه‌دا سی به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ته‌نها رۆژی رابردوو579 كیلۆ گۆشت له پشكنینی پزیشكی ڤیتنه‌ری ره‌تكراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.