دووەمین دیمانەی شانۆیی کوردی دیاسپۆرا لەژێر ناوی بیرەوەری گێڕانەوە گەڕانەوە بۆ نیشتیمان بۆ شانۆ لە وڵاتی ئەلمانیا ئەنجامدەدرێت .
لە لێدوانێکی سەرۆکی دووەمین دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپۆرا سەبارەت بە ئامادەکارییەکان و پرۆگرامی ئەمساڵ لە دووەمین دیمانەدا شانۆی کوردی دیاسپۆرادا ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیهکە لە ئامادەکارییەکانین بۆ دووەمین دیمانە شانۆی کوردی دیاسپۆرا لەژێر ناوی بیرەوەری گێڕانەوە گەڕانەوە بۆ نیشتیمان بۆ شانۆ،بۆ ئەمساڵ کۆمەڵێك بەرهەم و گروپی شانۆ و پرفۆرمانس و شانۆی کۆمیدیا و سیمیناری شانۆ و وۆركشۆپی جەستە و دەنگ لە دووەمین دیمانەی ئهمساڵ دەبێت.
دهشڵێت، دیمانهكه ماوەی بۆ سێ رۆژە و له رۆژانی 28 و29و30 .2024.6 لە شاری هالە لە وڵاتی ئەلمانیا بهڕێوهدهچێت.
بەرنامەکانی ئەمساڵ بەم شێوەیهیە: ئەمساڵ یەکێك لەگروپەکان گروپی کابارێتی کوردی لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نماشێکی کۆمیدی ئامێز بەشداری لە دووەمین دیمانەی لە پرۆڤەکردنن دهكات، ناوی شانۆکە توتچی
نوسین و دەرهێنانی: ڕزگار مونزیر
نواندنی هیوا عەونی و بڕیارحەمەڕەشید میوزیك دانیاربابانی.
دواتر نمایشێکیتر ئەویش پرفۆرمانس و شێوەکاری بە یەکەوە لە چەند پەرەگرافێك لە دەقی تابلۆکانی ماریا لە نوسینی لیدیا هۆداك وەرگیراوە، وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی شانۆکار فرمێسک مستەفا پێرفۆرمانسێکە لە لایەن هونەرمەندی شانۆکار فرمێسک مستەفا و هونەرمەندی شێوەکار بڵێسە مستەفا.
لەم پێرفۆرمانسەدا شانۆ و نیگارکێشی پێکەوە ئاوێتە دەبن، تێکستی ئەم پێرفۆرمانسە، باس لە جەنگ و پاشماوەکانی جەنگ و وێرانکاری دەکات،لەسەر خودی کۆمەڵگا بەگشتی و ئینجا ئافرهت بەتایبەتی،لەهەندێ دیمانهدا بینەر بەشداری پێدەکرێ لە رێگای خوێندنەوە و نیگارکێشان.
ماوەی نمایش نزیکەی25 خولەكە، دواتر شانۆیی بەناوێك ئەژیم ناوی خۆم نیە،نوسین و دەرهێنانی : کاروان چێوار
نواندنی : کاڵی مەحمود کاروان چێوار.
باسێکە
چیرۆکێكه باس له چاوەڕوانی و ژیانی پەنابەران دهكات، کارکردنە لەنێو چەمکی گۆرینی مرۆڤ لە غوربەتدا. باس لە خێزانێک دەکات کە ژیانیان گۆڕانکاری بەسەر دێت لە ڕووی کولتوری ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا،دواتر کارێکی سەما لە بەرنامەی نمایشەکان دەبێت بە ناوی "سەمای ژیان"
پێرفۆڕمانسیێکی سەمایی و وێنەیی
سەماکار: بێگەرد ئەحمەد
بیرۆکە و سەرپەرشی گشتی: نیگار حە سیب قەرەداخی
دیالۆگێکی سەمایی لە نێوان جەستەی کوردیی ڕۆژههڵاتی و موزیکی بارۆکی ڕۆژئاواییدا.
ماوە ی نمایشەکە 15 خولەکە
هاوکات ئەمساڵ
ۆرکشۆپی "دەنگم یادەوەریمە"
بۆ یەکهم جارە لە دووەمین دیمانەی شانۆەی کوردی دیاسپۆرا لە لایەن دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداخی ئامادەدەکرێت بۆ تایبەت بە دەنگ و جەستە بۆ هەموو ئارەزوومەندێك،
ئەمساڵ ئەوەشمان بیر نەچێت دەکرا سێ تا چوار گروپی شانۆ لە هەولێر و سلێمانی و کەرکوك بەشدار بوون لە دوومین دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپۆرا،بەڵام بە هۆکاری ئەوەی فیزەکانیان بۆ نەگهراوتەوە تەنها گروپێکی شاری گەرمیان بەشدار دەبن.
تیپی شانۆیی لەرێ
شانۆی ( مەرگ لە دەرگا دەدات)
نوسینی وودی ئالن
دەرهێنانی ڕزگار فەقێ محمدنواندن ڕزگار فەقێ محمد ئاشنا ڕەووف
سمیناریی ماڵی بووکەڵەی هێنریك ئیبسن کە لەساڵی 1879 دا نووسراوە، چەندەها گوتار و کتێب و فیلم و نامەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لەسەر بەرهەم هاتووە،لە بوارەکانی جێندەر، ڕەوەندی دیاسپورا، توێژینەوەی بەراووردکاری و ڕەگەزی بە ووردی لەسەر نمایشەکان توێژینەوە کراوە. سیمینارەکە لەلایەن خاتوو ڕێزان ساڵح پسپۆڕ لە ئەدەبی ئیبسن لە سیمینارێکدا باسی چەند نمایشێکی جیاوازی گرنگی ماڵی بووکەڵە بۆ میوانانی دووەمین دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپورامان دەکات.
ئامادەکردنی .ڕەوەند جەواد راگەیاندنی دووەمین دیمانەی شانۆی کوردی دیاسپۆرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.