له یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له یۆرۆی 2024، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و ئینگڵته‌ڕا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر پۆڵه‌ندا و سڕبیا تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له‌كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پۆڵه‌ندا تۆماركرد.
دوو گۆله‌كه‌ی هۆڵه‌ندا له رێگای یاریزانان گاکپۆ و فیگۆرست لە خولەکەکانی 29 و 83 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی پۆڵه‌نداش یاریزان بوکسا لە خولەکی 16 تۆماری کرد.
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش هۆڵه‌ندا یەکەمین سێ خاڵی له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا بە دەستهێنا.
له یارییه‌كی دیكه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا تۆماركرد، گۆله‌كه‌ش یاریزان بێلینگهام له خوله‌كی 13 تۆماری كرد.
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش یەکەمین سێ خاڵی له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا بە دەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.