Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:32

گه‌رمیان... کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە12ی6ی2024، عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری نوێی قەزای کەلار کرێکارێک بە ناوی ( یادگار سالار صدیق ) لەدایکبووی 2004 لەکاتی کارکردندا تەزووی کارەبای بەرکەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، کرێکارێکی دیکەش برینداربووە دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا،

عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عەلی جەمال قدووری ده‌شڵێت، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارو چۆنێکی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.