Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:20

سه‌رۆكی دیوان بۆ به‌رپرسانی حكوومی: ھەموو ھەوڵەکانتان چڕبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیيان و ڕايیکردنی کارەکانیان

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریيەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە.

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قائیمقامەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداریيەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند کە “ھەموو ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیيان و ڕايیکردنی کارەکانیان.”
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتە ڕەهاکانی خۆتان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ڕۆتین زیاتر کەمبکرێتەوە و پشتگیريی تەواو بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوورەکە دووپات کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و گرفتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە و پێداویستیيەکانیان لە ڕووی کارگێڕی و دارایی و ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و پەرەپێدانی زیاتر بە بنیادی دامەزراویی بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاريی زیاتر بە خەڵکی کوردستان و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی و پاڵپشتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتیيانی سنوورەکە جەختی لێ کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.