ھـەر یـەک لـە دكتۆر محەمەد شوكری، سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـەمـال مـحـەمـەد، وەزیـری سـامـانـە سـروشـتـیـەکـان بـە وەکـالـەت و شـانـدی یـاوەریـان، لـە 27ـەمـیـن کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتیـی ئـابـووری سـانـت پـیـتـرسـبـۆرگ بەشدار بوون.
شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە کـۆڕبـەنـدەکـەدا بـەشـداریی چـەنـدیـن پـانـێـڵـی تـایـبـەت دەکـەن، کـە پـەیـوەنـدیـدارە بـە کـەرتـی وەبـەرھــێـنـان و وزەی نـوێـبـووەوە و ھـەروەھـا کـەرتـی نـەوت و گـاز.
کـۆڕبـەنـدی نـێـودەوڵـەتیـی ئـابـووریی سـانـت پـێـتـرسـبـۆرگ، سـاڵانـە لـە وڵاتـی ڕووسـیـا بـە بـەشـداریی زیـاتـر لـە 145 وڵاتـی جـیـھـان و نـزیـکـەی 12 ھـەزار بـەشـدار بـوو بەڕێوە دەچێت.
ھـەرێـمـی کـوردسـتـان مـاوەی چـەنـد سـاڵـێـکـە ھـاوشـانـی وڵاتـانـی دیـکـە لـە کـۆڕبـەنـدەکـەدا بـەشـداری پـێ دەکـرێـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.