Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:49

ئۆکراینا: بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری Su-57ی ڕووسیامان خستە خوارەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگریی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری Su-57ی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ڕۆژی ڕابردوو ڕووسیا هێرشێکی کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەهتوبینسک لە ناوچەی ئاستراهان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سیستەمی بەرگریی بنکە ئاسمانییەکە لە دووری 589 کیلۆمەتری، فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا لە جۆری Su-57ی پێکاوە و بە ڕێگەی وێنەکانی سەتەلایتەوە زانراوە کە پێکراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕووسیا تەنیا چەند دانەیەک لەو فڕۆکانەی هەیە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە فڕۆکەیەکی لەم جۆرە بکرێتە ئامانج.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.